ڕاگەیاندنى داهات بکە وباج بدە
لێرە دەتوانى گرنگترین شت بخوێنیەوە لەبارەى ڕاگەیاندنى داهات ودانى باج.
ئەگەر داهاتەکى زیاتر لە ئاستەکى دیاریکراو بەدەستبێنى پێویستە باج بدەى. ئەو کەسەى داهاتت دەداتێ پێویستە ئەو باج بداتە فەرمانگەى باج. کەواتە باج یەکلایی کراوە کاتێک داهات بەدەستدێنى. تۆ مافت هەیە کوپونى/لیستى مووچەى وەرگرى یان هاوشێوە هەرجارێک داهات وەردەگرى. کوپونەکە بۆت دیاردەکات چەند باج دراوە.
بۆ ئەوەى باجەکە دروست بێت، پێویستە لەسەرت ساڵێ جارێک ڕاگەیاندنى داهات پیشکێشى فەرمانگەى باج بکەى. بەوە دەڵێن ڕاگەیاندنى داهات. ڕاگەیاندنى داهات پەیوەستە بەو داهاتەى وەرتگرتووە لە ساڵى پێشترى ڕاگەیاندنى باج.
کاتێ ڕاگەیاندنى باج دەکەى، فەرمانگەى باج ئەژماردەکات باجەکەت تەواوە یان نە. لەوادەیەک تێنەپەرێت لە کانوونى یەکەمى ساڵى ڕاگەیاندن، نامەیەک وەردەگرى لە فەرمانگەى باج، "دواباجنامە". تێیدا نووسراوە ئەگەر پێویستە لەسەرت باجى زیاتر بدەى (پاشینەباج) یان باجت بۆ بگەرێننەوە (پارەوەرگرتنەوەى زێدەباجدان).
کێ پێویستە ڕاگەیاندنى داهات بکات؟
هەمیشە پێویستە ڕاگەیاندنى داهات بکەى ئەگەر فورمى ڕاگەیاندننامەى داهاتت بۆ بنێرن. فورمى ڕاگەیاندننامەى داهات بەرێگەى پوستە دێت یان سندووقى پوستەى ژمارەیى تایبەت بەخۆت، ئەگەر هەتبێت (Billo، Kivra یان Min myndighetspost).
لە هەندێ حالەت پێویستە ڕاگەیاندنى داهات دەکەى هەتا ئەگەر فورمى ڕاگەیاندننامەى داهاتت وەرنەگرتبێت.
ئەگەر فورمى ڕاگەیاندننامەى داهاتت وەرنەگرتبێت، هەر پێویستە لەسەرت ڕاگەیاندنى داهات بکەى ئەگەر وەڵام بەلێ بێت لەسەر یەکەک لەو خالانەى خوارەوە:
- لە سوید ژیاویت بە درێژایی ساڵی 2025 و داهاتت زیاتر لە 24872 کرۆن بوو، چونکە بۆ نموونە مووچەت وەرگرتووە، کاروباری خۆت هەبووە یان دەرماڵەی دایكوباوكایهتی .föräldrapenning) وەرگرتووە.
- لە سوید ژیاویت لە ماوەی بەشێکی ساڵی 2025 و لە سوید زیاتر لە 100 کرۆن داهاتت هەبووە، چونکە بۆ نموونە مووچەت وەرگرتووە، کاروباری خۆت هەبووە یان دەرماڵەی دایكوباوكایهتی (föräldrapenning) وەرگرتووە.
- داهاتى سەرمایەت هەبووە لە سوێد بەکوژمى (200) کرونى سوێدى یان زیاتر لە ساڵى 2025. داهاتى سەرمایە بۆ نموونە ئەکرێ سوود بێت لەسەر پاشەکەوت یان قازانجى فروشتنى پشک یان کاغەزى بەهادارى تر. هەروەها ئەکرێ قازانجى فروشتن وبەکرێ دانى خانوو بێت.
- ئەگەر داهاتەکت هەبێ لە کۆمپانیەکى بچووک لە ساڵى 2025. ئەکرێ بۆ نموونە قازانج بێت یان پاداشت/هاندان یان قەرەبووى تر. کۆمپانیاى بچووک: کۆمپانیەکى سنوردارە تێیدا چوار کەس زیاتر لە نیوەى پشکەکانیان هەیە.
- ئەگەر خانووبەرەت هەبێ یان بەشەکى خانووبەرە لە 1 کانوونى دووەمى 2025. خانووبەرە بۆ نموونە ئەکرێ ڤیللا بێت یان خانووى کاتى ئازاد یان پارچە زەویەک.
- نامەکت وەرگرت لە فەرمانگەى باج ("فەرماننامە") کە پێویستە فورمى ڕاگەیاندنى داهات رادەست بکەى. فەرماننامە بەرێگەى پوستە وەردەگرى یان سندووقى پوستەى ژمارەیى خۆت.
تۆ پێویستیت بە ڕاگەیاندنى داهات دەبێت هەتا ئەگەر داهاتت لە وڵاتەکى تریش هەبێ جگە لە سوێد. لەسەر لاپەڕەکە داهاتى لە دەرەوەت ئاشکرابکە ولێرە زانیارى ورد دەبینى لەبارەى ئەوە.
تۆ ئەوەى بە درێژایى ساڵ لە دەرەوە دەژیاى، لە هەندێ حالەت ئەکرێ پێویستیت بە ڕاگەیاندنى داهات بێت لە سوێد.
پێویستە چى توماربکرێت لەناو فورمى ڕاگەیاندنى داهات؟
ئەوانە نموونەن لەسەر ئەو داهاتەى پێویستە توماربکرێت لەناو فورمى ڕاگەیاندنى داهات:
- مووچە وقەرەبووەکانى ترى بەدەستت دەکەوێت هاوکات لەگەڵ کارەکەت
- مووچەى خانەنشینى
- درماڵەى باوکودایکایەتی ودرماڵەى باوکودایکایەتی کاتى.
- سوودى لەسەر پاشکەوتەکان بۆ نموونە لە بانکێک.
ئەوانە نموونەن لەسەر ئەو داهاتەى پێویستە تومار نەکرێت لەناو فورمى ڕاگەیاندنى داهات:
- قەرەبووى چەسپاندن وزیادکردنى چەسپاندن وقەرەبووى نشتەجێبوون
- درماڵەى بژێوى
- دهرماڵهی منداڵ، دهرماڵهی كرێخانوو و زێدهكۆمهكی كرێخانوو
- پارهی خوێندن له دهزگایهكی دهوڵهتییه بۆ كاروباریی تهرخانكردنی ئابووریی بۆ خوێندن (CSN)
کەى پێویستە ڕاگەیاندنى داهات بکەى؟
پێویستە لەسەرت فورمى ڕاگەیاندنى داهات پیشکێشى فەرمانگە باج بکەى لەوادەیەک تێنەپەرێت لە 4 گولا ن .
ئەگەر ڕاگەیاندنى داهات بکەى لە وادەیەک تێنەپەرێت لە 31 ئادار، ئەکرێ پارەوەرگرتنەوەى زێدەباجدان بەدەستبێنى لەسەرەتاى مانگى نیسان. بەڵام لەو حالەتە پێویستە ڕاگەیاندنى داهات بکەى بەرێگەى خزمەتگۆزارى ئەلیکترونى یان (س.م.س). یان بەرێگەى پەیوەندیکردن بە تەلەفۆن. وناکرێ هیچ گۆرانکارى تر بکەى. بۆ نموونە رادەستکردنى پاشکۆ ئەژمار دەکرێت وەک گۆرانکارى.
ئەگەر ڕاگەیاندنى داهات بکەى پاش 31 ی ئادار، پاشتر پارە وەردەگریەوە لە ماوەى ساڵەکە.
ئەگەر پێویستیت بە کاتەکى زیاتربێت بۆ ڕاگەیاندنى داهات
ئەگەر پێویستیت بە کاتەکى زیاتر بێت بۆ ڕاگەیاندنى داهات، دەتوانى دواخستن بەدەستبێنى. لەو حالەتە دەتوانى ڕاگەیاندنى داهات بکەى لەوادەیەک تێنەپەرێت لە 1 حوزەیران لەجیاتى ئەوە. پێویستە ئێمە داواکاریەکەت لەبارەى دواخستن وەرگرین لەوادەیەک تێنەپەرێت لە 4 گولا ن .
دەتوانى داواى دواخستن بکەى بە یەکەک لەو ڕێگایانە:
- تومارکردنى هاتنەژوورەو بۆ skatteverket.se، ئەگەر ناسنامەکى ئەلیکترونیت هەبێ
- بەرێگەى پەیوەندیکردن بە پڕسگەى باج (Skatteupplysningen)، 0771 567 567 (لە دەرەوەى وڵات +46 8 564 851 60)
- بەرێگەى سەردانى یەکەک لە نووسینگەکانى خزمەت.
چۆن فورمى ڕاگەیاندنى داهات پڕدەکەیەوە؟
ئەو کەسەى داهاتت دەداتێ فەرمانگەى باج ئاگەدار دەکاتەوە لەبارەى داهاتى ساڵانەت. بۆیە فەرمانگەى باج کوژمەکە توماردەکات لەناو فورمى ڕاگەیاندنى داهات کە بۆت دەنێرین. ئەو کوژمەى لەناو فورمى ڕاگەیاندنى داهات دەبینى داهاتى گشتى تۆیە، داهاتت پێش برینى باج.
ئەگەر هەموو شتێک تەواو بێت
ئەگەر هەموو شتەکى نووسراو لەناو فورمى ڕاگەیاندنى داهات تەواو بێت، تەنها پێویستە واژووى بکەى وفورمى ڕاگەیاندنى داهات رادەست بکەى. زیاتر بخوێنەوە لەژێر چۆن فورمى ڕاگەیاندنى داهات دەنێرى.
ئەگەر ویستت شتەک بگۆرى یان شتەک زیاد بکەى
هەندێ جار ئەکرێ پێویست بکات شتەک بگۆرى یان زیادبکەى لەناو فورمى ڕاگەیاندنى داهات. بۆ نموونە ئەکرێ هۆکار ئەوە بێت خاوەن کارەکەت زانیارى هەلەى پیشکێشى فەرمانگەى باج کردووە یان خانووەکەت یان کاغەزى بەهادار فروشتووە.
ئەگەر شتەک بگۆرى یان زیاد بکەى پێویستە ڕاگەیاندنى داهات بکەى لەناو خزمەتى ئەلیکترونى فورمى ڕاگەیاندنى داهات 1 (Inkomstdeklaration) یان فورمى کاغەزى ڕاگەیاندنى داهات. ئەگەر ڕاگەیاندنى داهاتت گۆرى لەناو خزمەتى ئەلیکترونى پێویستە ناسنامەى ئەلیکترونى سوێدیت هەبێ. جگە لەوە، داشکانى گەشتکردنە لە وبۆ کار کە دەتوانى لەناو خزمەتى ئەلیکترونى بیکەى هەتا بەرێگەى کود. زیاتر بخوێنە لەژێر چۆن فورمى ڕاگەیاندنى داهات دەنێرى.
ئایا لێبڕینی سەرەکى تەواوت بەدەستهێناوە؟
ئەگەر لە سوێد بژى وکاربکەى زۆربەى جارەکان مافى لێبڕینی سەرەکیت هەیە. لێبڕینی سەرەکى لێبڕینیکە فەرمانگەى باج دەیکات لە داهاتەکانت لە مووچە، قەرەبوو/هەقدەستى یان هاوشێوە پێش ئەوەى باجەکەت ئەژماربکات. بۆیە زۆربەى جارەکان واتاى لێبڕین ئەوەیە تۆ باجەکى کەمتر دەدەیت. ئەگەر کۆمپانیەکى تاکت هەبێت داشکانى سەرەکى ئەژمار دەکرێت هەتا لەسەر داهاتەکانى چالاکى.
لە ولەگەڵ ئەو ساڵەى دەبیە 67 ساڵ لێبڕینی سەرەکى بەرزترە.
رێساکانى لێبڕینی سەرەکى بەو شێوەیە:
- ئەگەر لە سوێد دەژیت وداهات بەدەستدێنى لە ماوەى هەموو ساڵەکە مافت هەیە لێبڕینی سەرەکى وەرگرى بۆ هەموو ساڵەکە.
- ئەگەر بەشەکى ساڵەکە لە دەرەوەى وڵات ژیاوى بەڵام نە کەمتر لە 90 لە سەدا داهاتەکانت ئاشکراکردووە لە ماوەى ئەو ساڵە لە سوێد، مافت هەیە لێبڕینی سەرەکى وەرگرى بۆ هەموو ساڵەکە.
- ئەگەر لە سوێد ژیاوى وداهاتت بەدەستدهێناوە لە بەشەکى ساڵەکە، مافت هەیە لێبڕینی سەرەکى وەرگرى بۆ ئەو مانگانەى لێرە ژیاوى.
فەرمانگەى باج زۆربەى جارەکان لێبڕینی سەرەکى دەکات لەناو فورمى ڕاگەیاندنى داهات کاتێک وەریدەگرى. ئەگەر ئەوەى نەکرد، یان پێتوابێت لێبڕینی سەرەکى کەمە، پێویستە بەخۆت بنووسى لەژێر زانیارى تر چەند مانگ کارت کردووە لە سوێد و لێبڕینی سەرەکیت دەوێت بۆ ئەوە ماوەیە.
ئەگەر تێچووت هەبێ دەتوانى لێبڕین وەرگرى بۆیان؟
ئەگەر تێچووت هەبێ بۆ ئەوەى بتوانى کاربکەى، دەتوانى لە هەندێ حالەت لێبڕین بکەى لەناو فورمى ڕاگەیاندنى داهاتت. لێبڕین باجەکەى کەمتر لێدەکات. بۆ نموونە دەتوانى داشکان وەرگرى چونکە:
- پێویستیت بە گەشتى درێژrtlە بۆ ولە کارەکەت.
- لە ناوچەکى تر دەژى جگە لە شوێنى خێزانەکەت چونکە لەوێ کاردەکەى.
ئەگەر کۆمپانیەکى تاک/تایبەتت هەبێ؟
ئەگەر کۆمپانیەکى تاک/تایبەتت هەبێ پێویستە لەسەرت هەروەها پاشکۆى بازرگانى پڕبکەیەوە (پاشکۆى NE). وپێکەوە رادەستى دەکەى لەگەڵ فورمى ڕاگەیاندنى داهات. لەناو پاشکۆى بازرگانى زانیارى پڕدەکەیەوە لەبارەى چالاکى کۆمپانیەکەت. ناوى پاشکۆى بازرگانى SKV 2161 یە ودەتوانى چاپیبکەى لە skatteverket.se یان داواى بکەى بەرێگەى پەیوەندیکردن بە نووسینگەی زانیارى باج لەسەر ژمارەى 0771567567.
رێبەرەک هەیە لەبارەی چۆنیەتى پڕکردنەوەى فورمى ڕاگەیاندنى داهات. رێبەرەکە بەردەستە بە سوێدى وئینگلیزى.
چۆن فورمى ڕاگەیاندنى داهات دەنێرى؟
دەتوانى فورمى ڕاگەیاندنى داهات بنێرى بە یەکەک لەو ڕێگایانە:
- بەرێگەى (س.م.س)
- بەرێگەى پەیوەندیکردن بە تەلەفۆن
- بەرێگەى خزمەتى ئەلیکترونى ڕاگەیاندنى داهات 1 (Inkomstdeklaration 1)
- بەرێگەى ناردنى فورمى کاغەزى ڕاگەیاندنى داهات.
خزمەتى (س.م.س)، خزمەتى ئەلیکترونى وفورمى ڕاگەیاندنى داهات بە سوێدى یە. ئەگەر ڕاگەیاندنى داهات بکەى بەرێگەى تەلەفۆن دەتوانى زانیاری وەرگرى بە سوێدى و ئینگلیزى.
کودەکان لەناو فورمى ڕاگەیاندنى داهات
زۆربەى جارەکان کود هەیە لەناو فورمى ڕاگەیاندنى داهات کە وەریدەگرى. دتوانى کودەکان بەکاربینى بۆ ڕاگەیاندنى داهات.
ئەگەر هیچ کودت وەرنەگرتبێت، ئەکرێ چونکە پێویست ناکات شتەک بگۆرى لەناو فورمى ڕاگەیاندنى داهات.
ئەگەر کودەکانت لەدەستدا، بەداخەوە ناتوانى کودى نوێ وەرگریەوە. وهەمان شت بەرێوەدەچێت لەسەر ئەو کودانەى کاریان بەکوتایى هاتووە چونکە کەسێک فورمى ڕاگەیاندنى داهاتتى گۆریەوە پاش پڕکردنەوەى لە لایەن فەرمانگەى باج.
ئەگەر هیچ کودت نەبێ، دەتوانى لەجیاتى ئەوە ڕاگەیاندنى داهات بکەى لەناو خزمەتى ئەلیکترونى، ئەگەر ناسنامەى ئەلیکترونیت هەبێ. وجگە لەوە دەتوانى ڕاگەیاندنى داهات بکەى لەناو فورمى کاغەزی ڕاگەیاندنى داهات.
بەرێگەى (س.م.س)
دەتوانى ڕاگەیاندنى داهات بکەى بەرێگەى (س.م.س) ئەگەر ئەو خالانەى خوارەوە لەسەرت جێبەجێ بن:
- تۆ فورمەکى ڕاگەیاندنى داهاتت وەرگرتووە کودى تێدایە.
- تۆ تەنها فورمى ڕاگەیاندنى داهات پەسەند دەکەى.
- بەشداریی مۆبایلى سوێدیت هەیە.
بەو شێوەیە ڕاگەیاندنى داهات دەکەى لە (س.م.س):
- تەماشەى فورمى ڕاگەیاندنى داهات بکەى ودڵنیابەوە کە زانیاریەکان دروستن.
- کودى تایبەت بەخۆت بدۆزەوە. لەناو وردەکارى فورمى ڕاگەیاندنى داهاتدا هەیە.
- کودەکە ئامادەبکە بۆ واژووکردن. (س.م.س) ەک بنێرە ژمارەى کەسایەتیت تێیدا بێ یان هاوشێوەى وهەروەها کود بۆ واژووکردن بۆ 71144. ژمارەى وڵات مەنووسە پێش 71144، هەتا ئەگەر لەوڵاتەکى تر بى جگە لە سوێد. بۆشایى لەبیرمەکە لەنێوان ژمارەى کەسایەتى وکودى واژووکردن. نموونە: ژمارە ژمارە ژمارە ژمارە ڕۆژ ڕۆژ مانگ مانگ ساڵ ساڵ 99999999 (ÅÅMMDDNNNN 99999999).
- چاوەروانى (س.م.س) ى وەڵام بە کە وەریدەگرى. (س.م.س) جەخت دکاتەوە تۆ ڕاگەیاندنى داهاتت کردووە. ئەوە نیزیکەى دە خولەک دەخایێنى پێش ئەوەى وەریگرى.
- (س.م.س) ى دڵنیاکردنەوە سەیڤ بکە.
ئەگەر کودى واژوو کارنەکات، ئەوە چونکە شتەک لەناو فورمى ڕاگەیاندنى داهات گۆراوە لەکاتى ناردنى بۆت. لەو حالەتە پێویستە ڕاگەیاندنى داهات بکەى بە ناسنامەى ئەلیکترونی لەناو خزمەتى ئەلیکترونی فورمى ڕاگەیاندنى داهات 1 (Inkomstdeklaration 1) یان فورمى کاغەزی ڕاگەیاندنى داهات.
بەرێگەى پەیوەندیکردن بە تەلەفۆن
دەتوانى ڕاگەیاندنى داهات بکەى بەرێگەى پەیوەندیکردن بە تەلەفۆن ئەگەر فورمى ڕاگەیاندنى داهاتت وەرگرت کودى تێدابێت وتەنها فورمى ڕاگەیاندنى داهات پەسەند دەکەى. ڕاگەیاندنى داهات بەرێگەى پەیوەندیکردن بە تەلەفۆن بەو شێوەیە:
- تەماشەى فورمى ڕاگەیاندنى داهات بکەى ودڵنیابەوە کە زانیاریەکان دروستن.
- کودى تایبەت بەخۆت بدۆزەوە. لەناو وردەکارى فورمى ڕاگەیاندنى داهاتدا هەیە.
- پەیوەندی بە 020567100 بکە (+4687649240 ئەگەر لە وڵاتەکى تر پەیوەندی دەکەى جگە لە سوێد). رێنمایى تومارکراو جێبەجێ بکە. دەتوانى رێنمایى بەدەستبێنى بە ئینگلیزى یان سوێدى. چاوەرێ بە هەتا نامەکت بۆ دێت لە تەلەفۆن. نامەکە جەخت دەکاتەوە فورمى ڕاگەیاندنى داهاتت گەیشتووە. نامەکە سەیڤ دەکرێت، بۆ ئەوەى بتوانى جارەکى تر پەیوەندی بکەى وگویێ لێبگرى ئەگەر ویستت.
بەرێگەى خزمەتى ئەلیکترونی
ئەگەر ناسنامەى ئەلیکترونی سوێدیت هەبێ، دەتوانى شتى پێویست بکەى لە فورمى ڕاگەیاندنى داهات لەناو خزمەتى ئەلیکترونی فورمى ڕاگەیاندنى داهات 1 (Inkomstdeklaration 1).
ئەگەر ناسنامەى ئەلیکترونی سوێدیت نەبێ، بەڵام فورمى ڕاگەیاندنى داهاتت وەرگرتبێت کودى تێدا بێت، دەتوانى چوونەژوورەوە توماربکەى بەرێگەى کودەکانى ناو وردەکارى فورمى ڕاگەیاندنى داهات. لەوێ دەتوانى فورمى ڕاگەیاندنى داهات پەسەند بکەى و لێبڕینی گەشتکردن بکەى، بەڵام هیچ گۆرانکارى تر نا.
بەو شێوەیە ڕاگەیاندنى داهات دەکەى لەناو خزمەتى ئەلیکترونی:
- چوونەژوورەوە توماربکەى بەرێگەى ناسنامەى ئەلیکترونی یان کودى ناساندن کە لەناو وردەکارى فورمى ڕاگەیاندنى داهاتدا هەیە. هەروەها پێویستە ژمارەى کەسایەتى خۆت بنووسى یان هاوشێوەى. خزمەتى ئەلیکترونی بە سوێدى یە.
2.دڵنیابەوە لە زانیاریەکانى فورمى ڕاگەیاندنى داهات وگۆرانکارى پێویست ئەنجام بدە. ئەگەر چوونەژوورەوە توماربکەى بەرێگەى کودەکان دەتوانى لێبڕینی گەشتکردن بکەى بۆ ولە شوێنى کارکردن، بەڵام هیچ گۆرانکارى تر نا.
3.فورمى ڕاگەیاندنى داهات پەسەند بکە بەناسنامەى ئەلیکترونی یان بە کودى واژووکردن کە لەناو وردەکارى فورمى ڕاگەیاندنى داهاتدا هەیە. یەکسەر پسوولەک وەردەگرى دیاردەکات فورمى ڕاگەیاندنى داهاتت گەیشتووتە فەرمانگەى باج.
لەسەر فورمى کاغەزى ڕاگەیاندنى داهات
ئەگەر ڕاگەیاندنى داهات بکەى، زۆربەى جارەکان فورمەکى ڕاگەیاندنى داهاتى پڕکراو وەردەگرى لەسەر کاغەز یان بەرێگەى سندووقى پوستەى ژمارەیى، ئەگەر هەتبێت. ئەگەر هیچ فورمى ڕاگەیاندنى داهاتت وەرنەگرتبێت، بەڵام دەزانى کە پێویستە ڕاگەیاندنى داهات بکەى، دەتوانى پەیوەندی بە پڕسگەى باج بکەى یان برویە نووسینگەکى خزمەت بۆ وەرگرتنى فورمى کاغەزى ڕاگەیاندنى داهات.
بەو شێوەیە ڕاگەیاندنى داهات دەکەى لەناو فورمى کاغەزى ڕاگەیاندنى داهات:
- دڵنیابەوە لە زانیاریەکانى فورمى ڕاگەیاندنى داهات.
- ئەگەر ویستت شتەک بگۆرى: ئەوە بکە بەرێگەى نووسینى سەرجەم کوژمى نوێ لەناو چارگوشەى سپى لەو رێزەى دەتەوێت بیگۆرى.
- فورمى ڕاگەیاندنى داهات واژوو بکە.
- پولەکى پوستە لەسەر زەرفەکە دانێ وفورمى ڕاگەیاندنى داهات بنێرە بۆ
Skatteverket
Inläsningscentralen
Inkomstdeklaration 1
FE 8000
10775
Stockholm
ئەگەر کەسێکى تر ڕاگەیاندنى داهات بکات لەجیاتى تۆ
ئەکرێ کەسێکى تر ڕاگەیاندنى داهات بکات لەجیاتى تۆ ئەگەر زەحمەت بێت بۆت ئەوە بکەى. لەو حالەتە دەتوانى داواکاریەک پیشکێشى فەرمانگەى باج بکەى لەبارەی ئەو کەسەى دەبێتە بریکارى تۆ.
داواکاریەکە پیشکێش بکە لەوادەیەک تێپەرنەبێت لە مانگەک پێش ڕاگەیاندنى داهات. دەتوانى داواکاریەکە پیشکێش بکەى لەناو خزمەتى ئەلیکترونی فەرمانگەى باج لەژێر بریکار یان شیاوى یان لەناو فورم. فورمەکە بە ئینگلیزى وسوێدى هەیە. خزمەتى ئەلیکترونی تەنها بە سوێدى هەیە.
کاتێ فەرمانگەى باج بریکارەکەت پەسەند دەکات بۆ ڕاگەیاندنى داهات، ئەو کەسە بەردەوام لەناو تومارى فەرمانگەى باج دەبێت هەتا تۆ فەرمانگەى باج ئاگەدار دەکەیەوە کە ئیتر ناتەوێت ئەو کەسە ببێتە بریکارت.
گەراندنەوەى باج ـ پارهوهرگرتنهوهی زێدهباجدان
پاش ماوەیەک لە ئەنجامدانى ڕاگەیاندنى داهات وەڵامەکت بۆ دێت لەبارەی باجى کوتایى. لێرە نووسراوە ئەگەر باجەک بۆت بگەرێننەوە، کە پێى دەڵێن پارهوهرگرتنهوهی زێدهباجدان. وئەکرێ بۆ نموونە هۆکارى پارهوهرگرتنهوهی زێدهباجدان ئەوەبێت چونکە تۆ داهاتەک وەردەگرى زۆر باجى لێوەرگیراوە.
لە وەڵامدانەوەى باجى کوتایى هەروەها نووسراوە چەندت بۆ دەگەرێننەوە.
چۆن وکەى پارهوهرگرتنهوهی زێدهباجدان وەردەگرى؟
بۆ بەدەستهێنانى پارهوهرگرتنهوهی زێدهباجدان پێویستە فەرمانگەى باج ئاگەدار بکەیەوە بەژمارەى حیسابی خۆت. ئەگەر ژمارەى حیسابی بانکی نەبێ، دەتوانى پەیوەندی بە پڕسگەى باج بکەى لەسەر0771 567 567 یان برویە نووسینگەکى خزمەت.
ئەگەر ژمارەکى حیسابیت پیشکێشکرد لەوادەیەک تێپەرنەبێت لە ڕێکەوتى رادەستکردنى ڕاگەیاندنى داهات، ئەوە بەشێوەکى ئوتوماتیکى پارە دێتە ناو حیسابەکەت. ئەگەر پاشتر ژمارەى بانکیت پیشکێشکرد، پێویستە بەخۆت داوا بکەى پارەکە بخەنە ناو حیسابەکەت. تۆ ئەوە دەکەى بەرێگەى پەیوەندیکردن بە پڕسگەى باج بکەى لەسەر0771 567 567 یان سەردانى نووسینگەکى خزمەت.
ژمارەى حیسابی لە بانکێکى سوێدی دیاربکە
ئەگەر ناسنامەى ئەلیکترونی سوێدیت هەبێ، دەتوانی فەرمانگەى باج ئاگەداربکەیەوە بە ژمارەى حیسابی خۆت هاوکات لەگەڵ ئەنجامدانى ڕاگەیاندنى داهات لەناو خزمەتى ئەلیکترونی فورمى ڕاگەیاندنى داهات 1 (Inkomstdeklaration 1).
ئەگەر ناسنامەى ئەلیکترونی سوێدیت نەبێ، دەتوانی فەرمانگەى باج ئاگەداربکەیەوە بە ژمارەى حیسابی خۆت. دەتوانی ئەوە بکەى بە یەکێک لەو ڕێگایانە:
یان
ژمارەى حیسابی خۆت لە بانکێکى بیانى دیاربکە
ئەگەر ژمارەى حیسابی سوێدیت نەبێ، دەتوانی پارهوهرگرتنهوهی زێدهباجدان وەرگریەوە لە ژمارەکى بانکى بیانى. بەم شێوەیە فەرمانگەى باج ئاگەدار دەکەیەوە بە ژمارەى حیسابی بیانى:
- نامەک بنووسە بۆ فەرمانگەى باج کە دەتەوێت ژمارەکى حیسابی بیانى راگەیێنى. پێویستە نامەکە ئەو زانیاریانەى تێدا بێت:
- ناوت، ژمارەى کەسایەتى سوێدیت یان ژمارەى هەمئاهەنگى وزانیاری پەیوەندیکردن بۆ ئەوەى فەرمانگەى باج بتوانێ پەیوەندیت پێبکات.
- ژمارەى بانکى نێودەولەت (IBAN) یان کودى ناساندنى کار (BIC) بۆ حیسابی بانکى بیانى.
- واژوو وناوت بەشێوەکى روون.
2. بڕوانامەکى رەسەن وەرگرە لە بانکى بیانى. پێویستە بڕوانامەکە کەونتر نەبێت لە شەش مانگ وئەو زانیاریانەى تێدا بێت:- ڕێکەوتى نووسینى بڕوانامەکە
- ناوت، ژمارەى کەسایەتى سوێدیت یان ژمارەى هەمئاهەنگى.
- ناونیشانت وژمارەى تەلەفۆنت.
- ژمارەى بانکى نێودەولەت یان کودى ناساندنى کار بۆ حیسابی بانکى
- واژووى فەرمانبەرى بانک وناو بەشێوەکى روونی
3.-نامەکە لەگەڵ داتاکانت بنێرە بۆ :
Skatteverket, 205 30 Malmö
فەرمانگەى باج ژمارەی حسابەکە بەکاردەهێنێت تا شتێکی تر ئاگادارمان دەکەیتەوە.
باج زیاتر بدە - باجى ماوە
پاش ماوەیەک لە ئەنجامدانى ڕاگەیاندنى داهات، وەڵامەک وەردەگرى لەبارەی باجى کوتاییت. لێرە نووسراوە ئەگەر پێویست بێت باج زیاتر بدەى، کە پێی دەڵێن (باجى ماوە ـ kvarskatt). باجى ماوە ئەکرێ بۆ نموونە لەبەر ئەوەبێت تۆ داهاتەک وەردەگرى وباجەکى کەم دەدەیە فەرمانگەى باج.
لە وەڵامى باجى کوتایى هەروەها نووسراوە پێویستە چەند بدەى وکەى دوایین وادەی پارەدانە بۆ فەرمانگەى باج.
کەى پێویستە لەسەرت بدەى؟
پێویستە لەسەرت پارە بدەى لەماوەى 90 ڕۆژ لەوەرگرتنى وەڵامەک لەبارەی باج کوتاییت. دوایین وادەى پارەدان بۆ فەرمانگەى باج نووسراوە لەناو وەڵامى لەبارەی باج کوتایی، بەڵام دەتوانی باجى ماوە بدەى کاتێ فورمى ڕاگەیاندنى داهات وەردەگرى.
سوود
چۆن پارە دەدەى؟
تۆ پارە دەدە بەرێگەى بانکگیرو (bankgiro) لە ژمارەى بانکگیرو 5050-1055. هەروەها دەتوانی پارە بدەى بەرێگەى سویش (Swish) بەڵام لەو حالەتە پێویستە چوونەژوورەوە توماربکەى بۆ فەرمانگەى باج بە ناسنامەکى ئەلیکترونی سوێدى ورێنمایەکان جێبەجێ بکەى، رێنمایەکان تەنها بە سوێدین.
پێویستە بە کرونى سوێدى بدەى، لەبیرت نەچێ دڵنیابیەوە لە نرخى فروشتنى پارە لەو کاتە.
پارەدان بەرێگەى بانکگیرو لە بانکى ئەنترنێت
دەتوانی پارە بدەى بەرێگەى بانکگیرو لە بانکى ئەنترنێتی خۆت. کوژمى پێویست پڕبکەیەوە وژمارەى OCR (ژمارەى سەرچاوەیى). ژمارەى OCR نووسراوە لەناو وەڵامى لە بارەی باجى کوتایى ولەناو فورمى ڕاگەیاندنى داهات.
هەروەها دەتوانی ژمارەى OCR بزانى لە خزمەتى فەرمانگەى باج، کە تەنها بە سوێدى هەیە. ژمارەى کەسایەتیت بنووسە یان هاوشێوەى لەناو چارگوشەى ژمارەى کەسایەتى/ژمارەى رێکخستنى باج. تەنها چارگوشەکە کلیلک بکە.
- خزمەتى فەرمانگەى باج بۆ زانینى ژمارەى OCR (بە سوێدى):
پارە بدە بەرێگەى بانکگیرو بەرێگەى کوپونى پارەدان
ئەگەر پارە بدەى بەرێگەى بانکگیرو بەرێگەى کوپونى پارەدانى پڕکراو، تەنها پێویستە کوژمەکە پڕبکەیەوە. دەتوانی داواى کوپونەکى پارەدانى پڕکراو بکەى بەرێگەى پەیوەندیکردن بە پڕسگەى باج یان سەردانى نووسینگەى خزمەت.
ئاگەداربە، ئەکرێ ئەوە چەند ڕۆژێک بخایێنى پێش ئەوەى پارەکە بگاتە فەرمانگەى باج.
پارە بدە لە بانکێکى بیانى
پارەدان لە بانکێکى بیانى بەهەمان شێوەى پارەدانى بانکى سوێدى یە. لەو حالەتە پێویستە ئەو داتایانە پڕبکەیەوە:
- ژمارەى IBAN: SE56 8000 0890 1196 4624 0516
- کودى ناساندنى کار (BIC)/سویفت بانک: SWEDSESS
- بانک: Swedbank AB, SE-105 34 Stockholm
- وەرگرى پارەى باج: Skatteverket, SE-831 87 Östersund
- ژمارەى کەسایەتیت یان ژمارەى OCR.
ئەگەر پێویستیت بە زانیاری وردى زیاتر بێت لەبارەی فورمى ڕاگەیاندنى داهات
لە هەندێ لاپەڕى تر لەسەر skatteverket.se زانیاری ورد هەیە لەبارەی فورمى ڕاگەیاندنى داهات. وتەنها بە سوێدى یە وهەندێ جار بە ئینگلیزیش.
ئەگەر پێویستیت بە زانیاری ورد بێت وتێکستى سوێدى یان ئینگلیزى تێناگەى، بەخێربێى بۆ سەردانى نووسینگەى خزمەت یان پەیوەندیکردن بە پڕسگەى باج 0771567567.
