له‌م لاپه‌ڕه‌یه زانیاری ده‌دۆزیته‌وه ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی ڕاگه‌یاندنی داهات و چ کاتێک ده‌بێت ڕاگه‌یاندننامه‌ی داهات به‌ده‌ست بگات. ئه‌تۆ هه‌روه‌ها زانیاری ده‌دۆزیته‌وه ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره‌ی باج (وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره‌ی باج) یان دانی باجی زیاتر (پاشینهباج).
ئه‌وپه‌ڕی دره‌نگی به‌رواری ٢ ی مانگی پێنج ڕاگه‌یاندننامه‌ی داهات ڕاده‌ست بکه.
ئه‌تۆ ده‌توانیت له ڕێگای په‌یامی ئێس.ئێم.ئێس ڕاگه‌یاندنی داهات بکه‌یت ئه‌گه‌ر
به‌م شێوه ده‌که‌یت:
۲. کۆده‌کانی که‌سی خۆت بدۆزه‌وه. ئه‌تۆ ئه‌وان له ژێر سه‌رناوی " وردهكاریینامه بۆ ڕاگه‌یاندننامه‌ی داهات ۱" ده‌دۆزیته‌وه.
۳. کۆده‌که بێنه به‌رده‌ست بۆ ئیمزا کردن. به په‌یامی ئێس.ئێم.ئێس ژماره‌ی که‌سی خۆت و کۆد بۆ ئیمزاکردن بنێره بۆ ژماره‌ی ۷۱۱٤٤. هیچ ژماره‌ی کۆدی وڵات مه‌نووسه پێش ژماره‌ی ۷۱۱٤٤. بۆشایی به‌ینی ژماره‌ی که‌سی و کۆد بۆ ئیمزاکردنت له‌بیر نه‌چێت. نموومه: ÅÅMMDDNNNN 99999999
٤. چاوه‌ڕوانی ئه‌و په‌یامی ئێس.ئێم.ئێسه به که له وڵام وه‌ریده‌گریت. ئه‌و په‌یامی ئێس.ئێم.ئێسه وه‌ک وڵام ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که ڕاگه‌یاندنی داهاتت کردوه. ئه‌وه له‌وانه‌یه تا سه‌ره‌وه‌ی ده خوله‌كی پێ بچێت تا ئه‌و وڵامه‌ی وه‌رده‌گریت. ئه‌و په‌یامی سه‌لماندنی ئێس.ئێم.ئێسه هه‌ڵگره.
ئه‌تۆ ده‌توانیت له ڕێگای ته‌له‌فۆن کردن ڕاگه‌یاندنی داهات بکه‌یت ئه‌گه‌ر
-ته‌نیا ڕاگه‌یاندننامه‌ی داهات په‌سه‌ند ده‌که‌یت. ئه‌گه‌ر زانیاری ده‌گۆڕیت یان زانیاری زیاتر ده‌ده‌یت ئه‌وا نا‌توانیت ڕاگه‌یاندننامه‌ی داهات له ڕێگای په‌یامی ئێس.ئێم.ئێس په‌سه‌ند بکه‌یت.
-ڕاگهیاندننامهیهکت به کاخه‌ز بۆ ماڵ وه‌رگرتوه
-زمانی سویدی یان ئینگلیسی تێده‌گه‌یت.
.1ڕاگه‌یاندننامه‌ی کاخهزیت بێنه به‌رده‌ست
.2کۆده‌کانی که‌سی خۆت بدۆزه‌وه. ئه‌تۆ ئه‌وان له ژێر سه‌رناوی " وردهكاریینامه بۆ ڕاگه‌یاندننامه‌ی داهات ۱" ده‌دۆزیته‌وه.
.3ته‌له‌فۆن بۆ ژماره‌ی ۱۰۰ ٥٦۷ - ۰۲۰ (ژماره‌ی ٤۰ ۹۲ ۷٦٤ ۸ ٤٦+ ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ته‌له‌فۆن ده‌که‌یت). به پێی ڕێنمایه‌کان بجوڵێوه. ئه‌تۆ ده‌توانیت ڕێنمایه‌کان به زمانی ئینگلیسی وه‌رگریت. چاوه‌ڕووان به تا په‌یامێکت بۆ ده‌خوێننه‌وه له ته‌له‌فۆنه‌که. په‌یامه‌که ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که ڕهگهیاندننامهی داهاتت ڕاده‌ست کراوه. په‌یامه‌که پاشه‌كه‌وت ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت ته‌له‌فۆن بکه‌یت و گوێی لێبگریت.
ئه‌تۆ هه‌میشه ده‌توانیت له ڕێگای پۆست ئاسای ڕاگه‌یاندننامه‌ی داهاتت ڕاده‌ست بکه‌یت. ئه‌گه‌ر ته‌نیا په‌سه‌ندی ده‌که‌یت ئه‌وا ته‌نیا پێویست ده‌کات ئیمزای بکه‌یت. ئه‌گه‌ر زانیاریه‌ک ده‌گۆڕیت یان زیادی ده‌که‌یت ئه‌وا هه‌روه‌ها پێویست ده‌کات ئه‌و زانیاریه تازه‌یه له چوارگۆشه سپیه‌که بنووسیته‌وه.
له کاتێک ته‌واو بوویت ئه‌وا ڕاگه‌یاندننامه‌که‌ی داهات به پۆست ده‌نێریت بۆ:
Skatteverket
Inläsningscentralen
Inkomstdeklaration 1
FE 8000
107 75
Stockholm
ئه‌م فیلمه باسی ئه‌وه ده‌کات که چۆن ڕاگه‌یاندنی داهات ده‌که‌یت. ئه‌وه ژێرنووسی به چه‌ندین زمانی جیاواز هه‌یه. کلیکه به CC بکه له چوارگۆشه‌ی فیلمه‌که بۆ هه‌ڵبژاردنی ژێرنووس.
له کاتێک باج ده‌ده‌یت ئه‌وا کۆمه‌کی شیاوبوونی کۆمه‌ڵگا ده‌که‌یت.
بۆ دروست بوونی باج پێویسته داهاته‌کانت ڕابگه‌یه‌نیت.
ئه‌تۆ ده‌بێت ئه‌وپه‌ڕی دره‌نگی ٢ ی مانگی پێنج داهاته‌کانت ڕابگه‌یه‌نیت.
ئه‌تۆ ڕاگه‌یاندننامه‌ی داهات به پۆست وه‌رده‌گریت یان له سندووقی دیجیتالی نامه‌ت.
ئێمه زانیاری ده‌رباره‌ی زۆربه‌ی داهاته‌کانت له لایه‌ن ده‌ستگای باج وه‌رده‌گرین.
بۆ نموونه له لایه‌ن خاوه‌نکاره‌که‌ت، بانکه که ت یان بنکه‌ی بیمه‌ی گشتی.
ئه‌م داهاتانه له‌و ڕاگه‌یاندننامه‌ی داهاته‌دا هه‌یه که له لایه‌ن ئێمه وه‌ریده‌گریت.
ده‌ست بکه به ته‌ماشا کردنی دروستی هه‌موو زانیاریه‌کان.
ئه‌گه‌ر هه‌موو شتێک دروسته و ناتهه‌وێت هیچ گۆڕانکاریه‌ک یان زیاد کردنێک بکه‌یت، ئه‌وا ده‌توانیت ڕاگه‌یاندننامه‌که‌ی داهات به ناسنامه‌ی ئه‌له‌کترۆنیکی بانک یان به ئه‌و کۆدانه‌ی که له ڕاگه‌یاندننامه‌که‌ی داهاتی کاخه‌زی وه‌رتگرتووه په‌سه‌ندی بکه‌یت.
ئه‌وه به هاسانی له مۆبایله‌که ده‌که‌یت.
ئه‌تۆ هه‌روه‌ها ده‌توانیت ڕاگه‌یاندننامه‌ی داهات ڕه‌وانه بکه‌یت له ڕێگای په‌یامی ئێس.ئێم.ئێس، له ڕێگای ته‌له‌فۆن کردن، به به‌کار هێنانی خزمه‌تی ئه‌له‌کترۆنیکی یان ناردنی ڕاگه‌یاندننامه‌ی داهات به کاخه‌ز بۆ ئێمه بنێریت.
ئایا خانووبه‌ره یان سههمت فرۆشتووه یان شی رکهتی خۆت هه‌یه؟
ئه‌و کات ده‌بێت بۆ خۆت ڕاگه‌یاندننامه‌که‌ی داهات بگۆڕیت یان زانیاری زیاتر بده‌یت.
له خزمه‌ته ئهلهکترۆنیکیهکه ئێمه پاشكۆیهکمان بۆ ئه‌تۆ ئاماده کردوه له‌وێ زانیاریه‌کی زیاد پڕ کراوه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر مافی بڕیینی پاره‌ت هه‌یه بۆ خه‌رجه‌ک انت ، بۆ نموونه سه‌فه‌ری هاتوچۆی کار، ئه‌وا بۆ خۆت ده‌بێت ئه‌و زانیاریانه له ڕاگه‌یاندننامه‌که‌ی داهاتت پڕ بکه‌یته‌وه.
له‌بیرت بێت که بۆ یه‌که‌م ته‌ماشای ڕێساکانی ئه‌و پاره بڕینه بکه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دروست بێت.
له کاتێک ڕاگه‌یاندننامه‌ی داهاتت ڕاده‌ست کردوه ئێمه لێکۆڵینه‌وه‌ی زانیاریه‌کانی ئه‌تۆ ده‌که‌ین و باجی کۆتای ئه‌تۆ حیساب ده‌که‌ین.
له کاتێک ئێمه ته‌واو بووین ئه‌وا وڵامی کۆتای باجت وه‌رده‌گریت.
له‌وێ ده‌بینیت ئه‌گه‌ر پاره‌ی باج وه‌رده‌گریته‌وه یان ئه‌گه‌ر پێویست ده‌کات پاشینهباج بده‌یت.
ئه‌گه‌ر که پاره وه‌رده‌گریته‌وه ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ پاره‌که‌ت ده‌خه‌ینه سه‌ر ژماره‌ی حیسابی بانکت، ئه‌گه‌ر ئه‌و زانیاریه‌ت به ئێمه داوه.
ئه‌گه‌ر پێویست ده‌کات پاره بده‌یت، ئه‌وا پاره ده‌که‌یت بانكگیرۆی ده‌ستگای باج یان به سویش.
زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی ڕاگه‌یاندننامه‌ی داهات له ماڵپه‌ڕی skatteverket.se/deklaration ده‌دۆزیته‌وه